وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەست پێدەکات

PM:09:18:31/07/2023

1272 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" بەبەشداری ئەکتەران ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، سیروان جەمال و رێشان حەمۆ دەست بە وێنەگرتن دەکات.

فیلمەکە بە کامێرای ئەلێکسا ٣٥ی کۆمپانیای Arri وێنە دەگیرێت، کە نوێترین ئامێری وێنەگرتنی سینەماییە و بۆ یەکەم جار لە عێراق و کوردستان بەکاردێت کە بە کوالیتی 4.6k وێنەدەگرێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانی شوان عەتوف دەبێت و کاری سینەماتۆگرافی لەلایەن ئاوات شەریف دەبێت، وێنەگرتنی فیلمەکە لە ١/٨/٢٠٢٣ لە سلێمانی دەست پێدەکات.