کاتێک پەیوەندییەکی
ژەهراوی کۆتایی دێت، ئەو پەیوەندییەش دەبێتە ئەزموونێک لە رێگەیەوە لەو جۆرە
کەسانە دوردەکەونەوە کە ئازاریان پێدەگەیەنن و جێگەی متمانە نین، بەڵام هەندێک کەس
ناتوانن بە تەواوی وازبهێنن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خۆشەویستی پێشوویان.
ماڵپەڕی تایمز ئۆف
ئیندیا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە وادەکەن بگەڕێیتەوە بۆ لای خۆشەویستی پێشوو،
ئەوانیش:
یەکەم: لەگەڵ ئەودا
زیاتر هەست بە حەوانەوە و ئارامی دەکات.
دووەم: ئارەزووی کێبڕکێ
دەکات و دەگەڕێتەوە پەیوەندییە ژەهراوییەکە بە ئومێدی ئەوەی چارەسەری کێشەکانی پێشووی
بکات.
سێیەم: پێی وایە ئەو
کەسە زیاتر دەناسێت و کەسی تر وەک ئەو ناناسێت و ئارەزووی ناسینی کەسی نوێش ناکات.
چوارەم: پێی وایە بەهێز
بووە و دەتوانێت کۆنترۆڵی پەیوەندییەکەی بکات.
پێنجەم: لە دوای
جیابوونەوەکە هەست بە دڵنیایی ناکات و خۆی بە تاوانبار دەزانێت، هەر بۆیە دووبارە
دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆشەویستە کۆنەکەی.
ئ.ل