بردنەوەی دڵەکان ئاسان نییە،
خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت بزانن کە چۆن ئەوە بکەن، بەتایبەتی ئەگەر کەسێک بۆ یەکەمجار
سەردانی شوێنێک بکات و هەمیشە بەدوای ئەوەدا بێت کەسێکی قبوڵکراو و خۆشەویست بێت.
ماڵپەڕی الیوم السابع، لە
بابەتێکدا چەند ئامۆژگارییەکی ئاشکراکردووە بۆ ئەوەی دڵی کەسەکان بەدەستبهێنیت،
بەم جۆرە:
١. سەرکەوتن لە پیشەکەتدا:
سەرکەوتن کلیلی
بەدەستهێنانی دڵەکانە، بۆیە شتێکی باشە کە ئاگات لە سەرکەوتنەکانت بێت و بە پێشنەی
کارەکانی بزانیت، چونکە کەسی سەرکەتوو پەیوەندی بەهێزیش دروست دەکات.
٢. قبووڵکردنی هەموو کەسەکان:
دەبێت هەموو کەسەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە قبووڵ بکەیت و بە هیچ
هۆکارێک رەخنە و بڕیاریان لێنەدەیت.
٣. پێکەنین کلیلی بەدەستهێنانی دڵەکانە:
زەردەخەنەکەکردن بە رووی هەموو کەسدا تۆوی خۆشەویستی دەچێنێت لە دڵی هەموو
کەسدا، تا دەتوانیت زەردەخەنە بکە.
٤. گوێگرێکی باش بە:
گوێگرێکی باش دەتوانێت دڵی مرۆڤەکان بەدەستبهێنیت، چونکە تایبەتمەندییەکە
کە هەموو کەس حەزی پێدەکات.
٥. لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیانبە:
هەمیشە یەکەم کەس بە لە خۆشی و ناخۆشیدا لە تەنیشتیانەوە بێت، چونکە ئەو
ساتانە لەبیرنەکراون و دەتوانیت دڵییان بەدەستبهێنیت.
٦. خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی:
خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی یەکیکە لە تایبەتمەندییە جوانەکانی کەسێک و وای
لێدەکات کەسایەتییەکی خۆشەویستی هەبێت لای هەمووان چونکە لۆمەی کەسەکان ناکات
لەسەر کردارەکانیان و هەمیشە هانەیەیان بۆ دەهێنێتەوە.
ر.ئ