کێن ئەو کەسانەی نابێت ترێی سپیی بخۆن؟

PM:01:59:23/08/2021

20588 جار خوێندراوەتەوە

ترێ یەکێکە لە میوە باوەکانی وەرزی هاوین و چەندین ڕەنگی جیاوازی هەیە، لەوانە ترێی سپی و ڕەش و سور، جگە لەو سوودانەی بە جەستەی دەبەخشێت خواردنی ترێی سپی بۆهەندێک کەس لە بری سوود زیانی دەبێت.

کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین زانیاریدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنی ترێ کردووە، لەهەمان کاتدا ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی گرفتی برینی گەدە و بەردی گورچیلەیان هەیە نابێت ترێی سپیی بخۆن، جونکە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.

ئەو پسپۆڕە جگە لەوە ئاماژەی بە گرنگی خواردنی جۆرەکانی ترێ کردووە بۆ جەستە، وەک:

یەکەم: پاراستنی ته‌ندروستیی دڵ، له‌گه‌ڵ ڕێگریکردن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

دووەم: یارمه‌تی دابه‌زینی کولیسترۆڵی خراپ له‌ خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له‌ مادده‌ ژەهراوییەکان دەدات.

سێیەم: ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌.

چوارەم: خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه،‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی ڤلاڤینوید و دژه ‌ئۆکسانه‌کانی تر.

پێنجەم: به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.

شەشەم: پاراستنی ته‌ندروستیی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.

حەوتەم: چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.

هەشتەم: چاره‌سه‌رکرنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی.

نۆیەم: پاراستنی ته‌ندروستیی چاو و به‌هێزکردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری و چەندین نه‌خۆشی جیاوازی چاو.

دەیەم: ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی.

یانزدەیەم: خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و گرژبوونی ماسولکه‌کان.

دوانزدەیەم: بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه‌، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ فۆلیک ئه‌سید و مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین ( B6 ).

سیانزدەیەم: یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست.

چواردەیەم: ڕۆڵێکی باشی هه‌یه‌ له‌ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی به‌رزی فشاری خوێن، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم.

کامەران ئاشکرایکردووە ئەم کەسانە دەبێت ئاگاداریی بڕی خواردنی ترێ بن:

یەکەم: نه‌خۆشانی شه‌کره‌:

پێویسته‌ ڕۆژانه‌ یه‌ک کوپ زیاتری لێنەخۆن، پێویسته‌ ترێی کشمیشی نه‌خۆن، باشتره‌ ترێی سپی و سوور بخۆن، لەهەمان کاتدا ناوکی ترێ به‌ ته‌نیا به‌سووده‌ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا.

دووەم: ئەوکەسانەی له‌ کاتی ڕێجیمدان یان قەڵەون و کێشیان زۆرە:

پێویسته‌ ڕۆژانه‌ دوو کوپ زیاتری لێ نه‌خورێت و پێویسته‌ ترێی کشمیشی نه‌خورێت.

سێیەم: ئەوکەسانەی برینی گه‌ده‌ و هه‌ندێک جۆری به‌ردی گورچیله‌یان هەیە:

پێویستە ئاگاداریی خواردنی ترێ بن و لە هەمان کاتدا باشتره‌ ترێی سپی نه‌خۆن.

چوارەم: ئەوکەسانەی توشی سکچوون بوون

نابێت له‌ کاتی سک چوون ترێ بخورێت، واباشترە به‌ شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش بخورێته‌وه‌.

ئ.ل