جەرجیر بە یەکێک لە سەوزەواتە بە سوودەکان هەژمار دەکرێت، ئەگەر خانمان
ڕۆژان بە بڕێکی گونجاو بیخۆن چەندین سوودی گرنگ بە جەستەیان دەبەخشێت.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە زانیارییەکانی عەبیر
ئەبو ڕەجلی پسپۆڕی خۆراک لە نەخۆشخانەی دایت ئۆف زە تاون کردووە و رایگەیاندووە، جەرجیر
بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین کەی و بی نۆ و پرۆتین و ماددەی ڕیشاڵی و دژەئۆکسان ئەم
سوودانە بە خانمان دەبەخشێت ئەگەر ڕۆژانە بە بڕی گونجاو بیخۆن.
یەکەم: توانای سێکسی لە خانماندا زیاد دەکات.
دووەم: گرفتی توانای نەکردنی میز چارەسەر دەکات.
سێیەم: یارمەتیدەرە لە پڕبوون و گەشەی قژدا.
چوارەم: پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات.
پێنجەم: کرداری هەرس باش دەکات و گرفتەکانی قۆڵۆن ناهێڵێت.
شەشەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی دژە ئۆکسان ڕێگری لە نەخۆشییە
درێژخایەنەکان و شێرپەنجە دەگرێت.
حەوتەم: ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
هەشتەم: توانای زوو ساڕێژبوونی برینی هەیە.
ئ.ل