چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەریانخستووە،
جەرجیر دەتوانێت مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکاتەوە و سوودی بۆ پێست هەیە.
بەپێی بابەتێکی تەندروستی کە ماڵپەڕی
سکای نیوز عەریبیە بڵاوکراوەتەوە، تویژینەوەیەکی نوێ ئەنجامەکانی لە گۆڤاری کۆمەڵی
ئەمەریکی تایبەت بە دڵ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە خواردنی جەرجیر دەتوانێت چەندین سوودی گرنگی
بۆ دڵ هەبێت و رێگە دەگرێت لە کەڵەکەبوونی پەپکە کانزاییەکان لەناو خوێنبەرەکانی خوێندا،
ئەویش بەهۆی بوونی پێکهاتە کیمیاییە رووکەییە زیندووەکانەوە تیایدا.
توێژینەوەیەکی نوێی دیکە کە لە ناوەندی
خۆراکی ئەمەریکی بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە جەرجیر لە مەترسییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە
دەتپارێزێت.
لەو توێژینەوەیەکدا هاتووە توێژەران دەڵێن،
خواردنی جەرجیر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی "کارۆتینەکان"، لۆتین و بێتا
کارۆتین دەگرێتەوە، ئەمانەش بەپێی کات رێگە دەگرن لە پەرەستندنی شێرپەنجە.
جەرجیر سوودێکی دیکەشی هەیە، کە زۆربەی
ژنان بەکاریدەهێنن بۆ جوانکردنی پێستیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، توێژینەوەیەکی نوی
ئاشکرایکردووە، کە لە ١١ ژن ١٠ یان لە تەمەنی (٢٣-٥٣) بوون، تێبینییان کردووە، بەکارهێنانی
جەرجیر رۆژانە و بۆ ماوەی چوار هەفتە، وای
کردووە پێستیان پەرە بسێنێت و جوانتر ببێت،
ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە جەرجیر هەردوو ڤیتامینی C و E تێدایە، گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین، کە جیڕی
و سافی دەدەنە پێست.
ر.ئ