لەناکاو خوێنبەربوونی
لوت حاڵەتێکی باوە و کەسانێکی زۆر تووشیان دەبێت بەهۆی وشکبوونەوەی پێستی لوتیان یاخود
بەهۆی بەرکەوتن یان بە تیشکی خۆر یان رەنگە هۆکاری دیکەی لەپشتەوە بێت.
لوت ژمارەیەکی زۆر
مولولەی خوێنی تێدایە کە دەکەونە نزیکی ناوپۆشی لوتەوە و زۆر تەنکن و بەئاسانی خوێنیان
لێدێت، حاڵەتی خوێنبەربوونی لوتیش لە گەورە و منداڵانیشدا باوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی
"کۆنستلۆ" ئاماژە بەوەکراوە، ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە و مەترسیی لەسەر تەندروستی
دروست ناکات ئەگەر لەماوەیەکی کەمدا خوێنەکەی بوەستێتەوە.
بەڵام لە کاتێکدا مەترسدار
دەبێت کە مولولەکانی پشتەوە لە بەشە قوڵەکەی لوتدا تووشی خوێنبەربوون ببن، لەم کاتەدا
مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروستدەکات و دەبێت بە زووترین کات بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.