دڵخۆشنەبوون لە هاوسەرگیرییدا لە هۆکارەکانی مردنی پێشوەختە لە پیاواندا

PM:11:27:26/09/2022

2996 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕ و پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ، د.خالید نەمر وتی، دڵخۆشنەبوون لە هاوسەرگیرییدا یەکێکە لەو هۆکارەکانی مردنی پێشوەخت لە پیاواندا.

دکتۆر نەمر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر روونیکردووەتەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە (The American Journal of Cardiology) بڵاوکراوەتەوە هاوسەرگیریی پڕ لە کێشە یەکێکە لە هۆکارەکانی مردنی لەناکاو بە پیاواندا.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆری کێشەکان دەبێتە هۆی تێكچوونی سیستمی ژیان و کەمبوونەوەی حەوانەوە و خەوتنی هەردوو لایەنەکە، کە بە گوێرەی وتەکانی ئەو پزیشکە، نەخەوتن بەپێی پێویست وادەکات مرۆڤ زیاتر رووبەڕووی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و تێكچوونی لێدانی دڵ ببێتەوە.