شاعیری دیاری ئێران ئەمیر هۆشەنگ کۆچی دوایی کرد

PM:02:06:10/08/2022

11068 جار خوێندراوەتەوە

شاعیر و نوسەری دیاریی ئێران "ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج" لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یەڵدا ئیبتهاج کچی هۆشەنگ ئیبتهاج لە هەژماری ئینستاگرامەکەی هەواڵی مردنی باوکی راگەیاندووە و نوسیوویەتی، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شاعیر و نوسەری دیاری ئەو وڵاتە ئەمیر هۆشەنگ بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج سەمیعی گەیلانی ناسراو بە ((ە . الف . سایە)) لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری رەشتی ئێران لە دایكبووە، چەندین بەرهەمی شیعری و نوسینی هەیە، بەشێک لە کارەکانی ئەم شاعیرە لەلایەن هونەرمەندان محەمەد رەزا شەجەریان و هۆمایۆن شەجەریانەوە کراون بە گۆرانی.

ئ.ل