کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە ئەگەری
دروستبوونی تۆز و خۆڵیکی سووک هەیە و پلەی گەرماش زیاتر نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت،
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى درووستبوونى تۆزێکى
سووک هەیە لە هەندێک ناوچەدا، هەروەها پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی
گەرماش بە گشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٨پلەی
سیلیزی
ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی