دایکێک بۆ هاوسەرگری کچەکانی داوایەکی جیاوازی هەیە

AM:11:33:25/10/2025

8052 جار خوێندراوەتەوە

دایکێکی ئەمریکی داوایەکی جیاوازی لە کچەکانی هەیە کاتێک هاوسەرگیرییان ئەنجامدا.

دایکێکی ئەمریکی کە خاوەنی چوار کچە، بەگوێرەی ئەو قسانەی کە خۆی دەڵێت، ئەگەر بڕیاریان دا ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام نەدەن، بڕی ٣٥ هەزار دۆلار پێشکەش بە هەریەکێک لە کچەکانی دەکات بۆ ئەوەی لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیرییەکەیاندا بیانپارێزێت و نەکەونە ژێر قەرزەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس بینەری هەبووە، ئەو ژنە کە ناوی کەیت بووە، دەڵێت " بە کچەکانم وتووە کاتێک کە هاوسەرگیریتان کرد دوو بژاردەیان هەیە، یان بڕی ٣٥ هەزار دۆلار وەک دیاری پێشکەشتان دەکەم یان ئەنجامدانی ئاهەنگ، ناتوانیت هەردووکیتان هەبێت"

دایکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دژی هاوسەرگیری نییە، بەڵام پێی وایە کە هاوسەرگیرییە گرانبەهاکان لە ڕووی داراییەوە زیادەڕەوییان تێدا کراوە، هەروەها دەتوانرێت ئەو پارەیە بۆ کڕینی خانوویەک یان دامەزراندنی ژیانێکی سەقامگیر بەکاربهیندرێت.