بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، لە کۆریای باشوور ژنێک لەکاتی
هەوڵدان بۆ کوشتنی سیسرکێک، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سووتاند و گیانلەدەستدان و
برینداربوونی لێکەوتەوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری ئوسان لە کۆریای باشوور،
دوای ئەوەی ژنێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا سیسرکێکی بینیوە، هەوڵیداوە بە
سپرایەکی سووتێنەر بیکوژێت، بەڵام بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیدا و
ئاگرەکەش بە خێرایی تەشەنەی کردووە بۆ تەواوی باڵەخانەکە.
باس لەوەشکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێکی دیکە لە باڵەخانەکە گیانی
لەدەستداوە و هاوسەرەکەی و هەشت هاوڵاتی دیکەش توشی تەنگەنەفەسی بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەری ژنەکە قوربانییەکە توانیویەتی منداڵەکەیان
لەرێگەی پەنجەرەوە بۆ باڵەخانەیەکی تەنیشتیان رزگار بکات، بەڵام ژنەکەی کاتی
هەوڵدان بۆ خۆڕزگارکردن، کەوتوهتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.