بەهای زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:09:22:23/10/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ ٥٠ دۆلار دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٣٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٠ دۆلار دابەزی، نرخی زیویش لە نزمبووەوەدایە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٨ هەزار دینارە