دوای
بەرزبوونەوەی بەرجاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ نزیکەی
٢٠٠ دۆلار دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٢ هەزار دینار مامەڵەی
پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ
چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١٣٦ دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٩٦ دۆلار دابەزی، نرخی زیویش لە
نزمبووەوە و و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
سەبارەت بەو
بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز)
وتوویەتی، "زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و
چاوەڕوانکراوە نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٣١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٥٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٩٣ هەزار دینارە