ژنێکی تەمەن ٨٢ ساڵ یەکێک لە مەترسیدارترین وەرزشەکان ئەنجامدەدات

AM:11:04:22/10/2025

2560 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی تەمەن ٨٢ ساڵ بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای سەرسام کرد دوای ئەوەی بەرزترین بازدانی لە هیندستان ئەنجامدا.

ڤیدیۆکە لە ماڵپەڕی " globesomeindia" بڵاوکراوەتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە ئەو ژنە یەکێک لە مەترسیدارترین وەرزشەکان "bungie jump" تاقیدەکاتەوە.

جێگەی باسە پێش بازدانەکە بە جۆش و خرۆش و بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە سەما دەکات، دواتر بەبێ دوودڵی خۆی هەڵدەداتە خوارەوە ئەمەش بەشێکی زۆری خەڵکی سەرسام کرد و باسیان لە بوێری و ئیرادەی بەهێزی ئەو ژنەیان دەکرد.