عەزیز وەیسی روونکردنەوە لەسەر هەواڵی هاوسەرگیریی دووەمی دەدات

PM:11:06:07/08/2022

73868 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی ناسراو عەزیز وەیسی ئاشکرایکردووە، هەواڵی هاوسەرگیریی دووەمی دوورە لە راستییە و ئەو کچەی وێنەی لەگەڵدا گرتووە هاوسەری هاوڕێیەکییەتی.

لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی عەزیز وەیسی وتی: ئەو هەواڵانەی لەبارەی هاوسەرگیرییم بۆ جاری دووەم بڵاوکراوەتەوە دوورن لە راستییەوە و هیچ شتێکی وام نەکردووە.

وتیشی، ئەو کچەی وێنەم لەگەڵدا گرتووە هاوسەری هاوڕێیەکمە، کچێکی منداڵە و بە کچی من دەشێت، جگە لەوەی ئەو وێنەیە لە ئاهەنگی لەدایكبوونی ئەو کچەداگیراوە بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لێی.

هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی بەو هەواڵانەی کە پەیجە لاوەکییەکان بڵاوی دەکەنەوە و داوایکرد چیتر واز لە پۆستکردن و دروستکردنی ئەو جۆرە دەنگۆیانە بهێنن.

No description available.