رێژەیەکی زۆر لە خەڵک بەدەست ئاوی سپی چاوەوە دەناڵێنن
و ئەم نەخۆشیەش یەکێکە لە نەخۆشیەکانی تێکچوونی چاو دادەنرێت، ئەستەمی بینین و لێڵی
بۆ تووشبوو دروست دەکات.
ماڵپەڕی "allaboutvision"،
تیشكی خستۆتە سەر گرنگترین ئەو ئامۆژگارییانەی كە دەبێت بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی تووشی
ئاوی سپی چاو نەبن، هەروەها هۆكارەكانی مەترسی بۆ تووشبوون بە هەوكردن و شێوازەكانی
چارەسەركردن، بەم جۆرە:
ئەو کەسانە کێن کە مەترسی تووشبوونیان بە ئاوی
سپی چاویان لەسەرە؟
-کەسانی بەساڵاچوو کە کێشیان زیادە.
-نەخۆشانی شەکرە زیاتر تووشی دەبن.
- ئەو نەخۆشانەی
فشاری خوێنیان بەرزە.
- ئەوانەی
جگەرە دەکێشن.
ئەو کەسانەی
کە خۆراکی تەندروست ناخۆن و تووشی بەدخۆراکی
بوون.
- بەرکەوتنی درێژخایەن بە تیشکی خۆر.
چارەسەری
ئاوی سپی چاو چۆنە؟
دوو جۆر ڕێگە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاوی سپی
چاو، لەوانە:
لەبەرکردنی چاویلکەی پزیشکی کە ڕەنگە یارمەتیدەرێکی
بەرچاو بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئاوی سپی چاو.
نەشتەرگەرییەکی ١٥ خولەکی، کە لەو ماوەیەدا چاویلکەی
تووشبوو دەردەهێنرێت و دەگۆڕدرێت بە عەدەسەی دەستکرد.
ئەو ئامۆژگارییانە
چین بۆ خۆپاراستن لە ئاوی سپی چاو؟
-رێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکە کە دەوڵەمەندە بە
سەوزە و میوە، هەروەها باشترە کە دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین C و A.
-واز لە جگەرەکێشان بهێنە،
-دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر.
- ڕزگاربوون لە کێشی زیادە.
وەرزشکردن
یەکێکە لە گرنگترین ئامۆژگارییەکان.
بەردەوام پشکنینی چاو ئەنجام بدە.
ر.ئ