پسپۆڕان پێشنیاریان بۆ منداڵ و گەورەکان
کردووە کە لە هەفتەیەکدا سێ جار ١٢ بۆ ١٥ خولەک خۆیان بە خوێی زبر بشۆن بۆ ئەوەی
پێستیان خوێیەکە هەڵبمژێت و سوودەکانی وەربگرێت.
بەپێی ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، خۆشتن
بە خوێی زبر سوودی بۆ جەستە هەیە، چونکە مەگنیسیۆمی تێدایە، وزەی پێویست دەداتە
مرۆڤەکە، هەروەها هانی بەرهەمهێنانی خانەکانی مێشک دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی
هەرس بەهێز دەکات و پڕۆتینی باش دەداتە جومگەکان.
سوودەکانی خۆشتن بە خوێی زبر زۆرن، جگە
لەوانەی باسکران، سووی بۆ هێورکردنەوەی ماسولکەکان و شێدارکردنەوەی پێشت و لابردنی
هێڵەکانی سەر پێست هەیە.
ر.ئ