باشترین خواردن و خواردنەوەکان بۆ کاتی سکچوون

PM:08:56:14/06/2022

28676 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی توشی سکچوون بوون پێویستە گرنگی بە جۆرییەتی خواردنەکانیان بدەن، بۆ ئەوەی زووتر لەو نەخۆشییە چاک ببنەوە و لە زیانەکانی بەدوربن.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەو خواردن و خواردنەوانە کردووە کە لە کاتی سکچووندا بخورێن، ئەوانیش:

یەکەم: ماست، سەرچاوەیەکی باشی پڕۆبایۆتیکەکانە کە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا بەسوودەکانی ناو ڕیخۆڵە دەدات جگە لە بوونی بڕێکی باش لە ئاو و خێرا هەرسکردنی .

دووەم: مۆز، بە هۆی ئاسان هەرسکردنی و بوونی بڕێکی باش ماددەی پێکتین کە جۆرێکە لەو ماددە ڕێشاڵیانەیە کە بە ئاسانی دەتوێنەوە، ماددەی ئەنیولین کە دەوڵەمەنده بە پڕۆبایۆتێکەکان بێجگە لە بوونی کانزای پۆتاسیۆم .

سێیەم: پەتاتەی کوڵاو یان برنجی کوڵاو بێ تێکردنی زەیت یا ڕۆن.

چوارەم: شۆربای مریشک یان ئاوی مریشک ( پێویستە پێستەکەی لاببرێت پێش کوڵاندنی)، سینگی مریشک یان قەل یان قاز بە کوڵاوی .

پێنجەم: بلوبێری و شلیک و تووتڕک .

شەشەم: هەرمێ و سێو: دوای لێکردنەوەی توێکڵەکەی لەگەڵ شەرەبەتی فرێشی هەرمێ و سێو و کێوی .

حەوتەم: چای گوڵەبەیبوون و چای نەعنا و چای زەنجەبیل و گیراوەیجاترە .

هەشتەم: شۆڤان .

ئەو پسپۆرە ئەو خواردن و خواردنەوانەی خستووەتە ڕوو کە نابێت لە کاتی سکچووندا بخورێن، ئەوانیش:

یەکەم: ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە.

دووەم: خواردنەوە گازییەکان و کهول .

سێیەم: خواردنی چەور و سوورکراوە .

چوارەم: شیرینی و ئەو خواردنەوانەی شەکر و ماددەی شیرینکردنی دروستکراوەی وەک سۆربیتۆڵی تێدایە .

پێنجەم: پاقلەمەنییەکان و بڕۆکلی و قەرنابیت و بیبەر و سەوزە گەڵاتۆخەکان .

شەشەم: شیر و هەندێک لە شیرەمەنییەکان وەکقەیماغ و پەنیر بە تایبەت لەو کەسانەی کێشەی هەرسنەکردنی لاکتۆزیان هەیە .

کامەران رەسوڵ رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی سکچوونیان هەیە گرنگی بە خواردنەوەی بڕی زیاتر لە ئاو و گیراوەی دیکسترۆلایت و شلەمەنی ڕێگاپێدراو بدەن بۆ خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی جەستە، لەگەڵ خواردنی چەند ژەمێکی سووک هەنگاوێکی بنەڕەیەتییە لە کاتی سکچوون دا .

ئ.ل