کۆمەێک کەس هەیە کە ناتوانن خەڵکانی تر
ببورن ئەگەر خراپەیان لەگەڵدا بکەن، بزانە کامانەن کە لەرێگەی بورجەکانیانەوە
دەتوانرێن بناسرێنەوە.
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" پێنج بورجی
ئاشکراکردووە کە لێبوردەنین بەرامبەر ئەوانەی هەڵەیان بەرامبەر دەکەن، کە ئەمانەن:
کاوڕ:
ڕەنگە لەدایکبووی ئەم بورجە لەناکاو لەگەڵ کەسێکدا بگۆڕێت بۆ دوژمنێکی سەرسەخت،
کاتێک بە ئەنقەست یان بەبێ مەبەست توڕەی کردبێت، یان ئەو قەدرزانین و رێزی پێنەدابێت
کە چاوەڕێی دەکات، بەهیچ شێوەیەک بابەتەکە
لەبیر ناکەن.
بورجی قرژاڵ:
قرژاڵ دوو لایەنی هەیە، یەکێکیان سۆزداری و زۆر خەمخۆری بۆ ئەوانی ترە، ئەوی
تریان کۆنترۆڵکەر و شەیتانییە، بۆیە کاتێک بە سەرپێچیکردن یان شەڕکردن لەگەڵیدا لایەنی
شەیتانەکەی دەوروژێنیت، لەگەڵ ئەو کەسانە کە توڕەی دەکەن وەک ئەوەی دوژمنێکی سەرەکی
مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، لێبوردەیی نانوێنێت و کردارەکانی بیرناچێتەوە.
بورجی شێر:
لەدایکبووی شێر لەو کەسانە خۆش نابێت کە خیانەتیان لێکردووە، چونکە یەکێکە
لەو بورجانەی کە بەرگەی خیانەتکردن ناگرێت، بۆیە ئەو کەسانەی خیانەتیان لێکردووە وەک
دوژمنی سەرەکی خۆی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، وەک چۆن هەرگیز کارەکانی لەبیر ناکات، هەروەها
ناتوانێت متمانە بە کەس بکات.
بورجی کەوان:
کەسێکە کە رقی لە هەرکەسێک دەبێتەوە کە نیازێکی خراپی بۆ خۆی یان کەسانی تر
هەیە، یان مەیلی هەیە بۆ درۆکردن یان هەوڵدان بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر کەسانی
تردا، ئەمەش هەستی کەوان بەرز دەکاتەوە و وایان لێدەکات بیر لە لەناوبردنی ژیانی ئەم
کەسە بکەنەوە.
بورج گیسک:
گیسک بە کەسانی دەوروبەری کاریگەر دەبێت، بەتایبەتی ئەوانەی نزیکی ئەون، ئەمەش
دەبێتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی دوژمن دروست بکات، چونکە هەڵوێستێکی دوژمنکارانە لە بەرامبەریان
دروست دەکات، زۆرجاریش پارە هۆکاری سەرەکی ناکۆکی خۆی و کەسانی ترە، کە وا دەکات نەتوانێت
لێبوردە بێت و شتەکان لەبیربکات.
ر.ئ