زاهیر غەریب پەیامێك بۆ هەموو کوردستان بڵاودەکاتەوە

PM:03:56:11/08/2021

60868 جار خوێندراوەتەوە

هونەمەند و ئەکتەری ناسراوی بواری کۆمیدیا زاهیر غەریب وەڵامی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە دەڵێن ئەو هونەرمەندە وازی لە ئاینی ئیسلام هێناوە و بووە بە زەردەشتی.

لە پەیامێکدا کە کۆپیەكی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ناردووە ئەو هونەرمەندە دەڵێت، "ئاگاداریەک بۆ هەموو هاوڕێیان ودۆست و خزمان و هاونیشتمانیانم، دیسان لەلایەن هەندێك پەیج و ئەکاونت بەناوی منەوە قسە لەسەر ئاینی ئیسلام و زەردەشتیەت کراوە، گوایە من زەردەشتیم و قسەم لەسەر ئاینی ئیسلام کردوە".

زاهیر غەریب لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی "من لێرەوە ڕوونی دەکەمەوە وەک خۆم کە لە بواری هونەردا کاردەکەم هیچ مافێک بەخۆم نادەم سوکایەتی بە هیچ ئاین و کەس و لایەنێک بکەم خۆم بە موڵکی خەڵک دەزانم و لەسەر پەیڕەوی ئاینی ئسلام دەڕۆم".

زاهیر غەریب یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی کوردستان کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات، زۆرترینی کارەکانی لەبواری کۆمیدیادایە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و لە چەندین دراما و شانۆگەری و فیلمدا رۆڵی بینیوە.

No description available.