کەمال محەمەد بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:08:29:21/05/2022

2828 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کەمال محەمەد نوێترین بەرهەمی هونەریی لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

کەمال محەمەد لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە ئەو دیمەنە کاتی تۆمارکردنی بەرهەمە نوێیەکەیەتی، کە شادمیهر نامۆ کارە موزیکییەکانی بەرهەمە نوێیەکەی بۆ بەئەنجام دەگەیەنێت.

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵى ١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل