گۆرانییەکی کەم بینراوی نانسی عەجرەم پێش جوانکاری

PM:09:01:06/08/2021

29564 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی گۆرانی وتنی نانسی عەجرەم لە یەکێک لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکانی ساڵی ١٩٩٦دا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.

وتنی گۆرانیەکەی لە یەکێک لە بەرنامەکاندایە بەناوی "برنامج الليل المفتوح" کە تێیدا گۆرانی قلبي سعيد وياك يا حياتي وردة الجزائرية دەڵێتەوە و لەو کاتەدا تەمەنی تەنها ١٣ ساڵانە و لە سەرەتای دەرکەوتنیدایە.

نانسی عەجرەم یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە چەند جارێک جوانکاری بۆ ڕوخساری ئەنجامداوە، بەڵام زۆرێک لە هەوادارەکانی باس لەوە دەکەن کە یەکێکە لەو کەسانەی کە جوانکارییەکانی زۆر لێ هاتووە و بەپێچەوانەی هونەرمەندەکانی دیکەوە شێوەی جوانتر بووە لەدوای نەشتەرگەرییەکان.

نانسی نەبیل عەجرەم لە ١٦ی ئایاری ١٩٨٣ لە خێزانێکی مەسیحیە و لە بەیرووتـی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لوبنانـییە و بە شاژنی هونەری پۆپی عەرەب ناوی دەرکردووە و وەک لیژنەی بڕیار بەشداری کردووە لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ و بۆ دوو جار خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی بەدەستهێناوە.