چۆنێتی ئامادەکردنی مەقلوبە

AM:11:36:28/03/2022

3080 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوەی جۆرێکی جیاواز لە خواردن تاقی بکەیتەوە و خوانەکەت بەچێژتر ئەم ئێوارەیەی ڕەمەزان مەقلوبە ئامادەبکە.

پێداویستیەکانی ئامادەکردنی:

نیو مریشک یان زیاتر بەپێی خواست، یاخود گۆشت

سێ کوپ برنج

دوو باینجان

چوار پەتاتە

دوو بیبەر

دوو پیاز

چوار تەماتە

خوێ و بەهارارات و لێمەندۆزی بەپێی خواست و ئارەزوو

زەیت

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

سەرجەم پێکهاتەکان بیبەر و تەماتە و پەتاتە و پیاز و باینجانەکە پاک دەکەین و بەشێوازی خڕ خڕ یان بەپێی خواست قاشی دەکەین.

دواتر تاوەیەک دەهێنین و بەش بەش سوری دەکەیەنەوە، جگە لەتەماتەکە.

مریشکەکە دەکوڵێنین و ئامادەی دەکەین و برنجەکە دەخەینە ئاوەوە دەیخوسێنین.

پاشان تەماتە و مریشکەکە ڕیز دەکەین لە بنی مەنجەڵەکە، دواتر بیبەر و پیاز و پێکهاتەکانی دیکە تێدەکەین، ئینجا برنجەکە.

خوێ و بەهارات و لیمەندۆزیەکە لە پێنج کوپ ئاودا دەتوێنیتەوە و دەیکەیەن بەسەریدا، دەیخەینە سەر ئاگر تا پێدەگات.

ر.ئ