کێن ئەو کەسانەی نابێت جگەری ئاژەڵ و مریشک بخۆن؟

PM:06:41:27/03/2022

37856 جار خوێندراوەتەوە

جگەری ئاژەڵ و مریشک جگە لەەی سوودی بۆ جەستە هەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی ١٢ و پرۆتین، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی دەبێت، تەنانەت هەندێک کەس کە گرفتی تەندروستیی دیاریکراویان هەیە نابێت بیخۆن.

ماڵپەڕی هێڵسی لاینی بەریتانی نوسیوویەتی، جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێن بە ئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، کە هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی ژەهر لە لەشدا، هەر بۆیە دڵنیا ببنەوە جگەری ئەو ئاژەڵە یان ئەو مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بخورێت.

ئەو کەسانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە نابێت جگەر بخۆن، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک دروستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان هەیە.

لەهەمان کاتدا پێویستە دووربکەونەوە لە خواردنی جگەری بەستو و هاوردە، چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ئ.ل