لە حاڵەتێکی نامۆدا
گەنجێکی جەزائیری تەمەن ٢٤ ساڵ ٢٠ پولی دۆمینەی قوتداوە، لەدوای گەیاندنی بە
نەخۆشخانە لە ناوچەی ئەغوات رزگارکراوە.
لە ماڵپەڕی سۆمەریەدا
هاتووە، پزیشکەکان بە حاڵەتی نەخۆشەکە توشی سەرسوڕمان بوون، دەستەیەک لە پزیشکانی
نەخۆشخانەی ئەحمیدە بەن عەجیلە لە ناوچەی ئەغوات توانیویانە نەخۆشەکە رزگار بکەن و
پولەکان لە سکیدا دەربهێنن.
لە پەڕەی فەڕمی نەخۆشخانەکە
لە فەیسبوکدا نوسیوویانە "دەستەی پزیشکی نەخۆشخانەکە بە خێرایی ٢٠ پولی
دۆمینەیان لە سکی گەنجەکەدا دەرهێناوە".
ئاشکرایانکردووە،
تەندروستیی نەخۆشەکە باشە و سوپاسی پزیشکەکانیان کردووە کە لە نەشتەرگەرییەکەدا
بەشداربوون، هۆشداریی بە خەڵکیش دەدەن ئەم کارە نەکەن و زیان بە تەندروستییان
دەگەیەنێت هەروەک نوسیوویانە "تەندروستیت ئەمانەتێکە و پێویستە پارێزگاریی
لێبکەیت".

ئ.ل