دوای خەوتن یان سڕکردن بەم جۆرە مێشک دەکەوێتەوە کار

PM:02:23:14/03/2022

10700 جار خوێندراوەتەوە

زاناکان پرسیارێکیان دەربارەی مێشکی مرۆڤ خستە ئاراوە دەڵێن؛ چۆن مێشک دەتوانێت دوای خەو، سڕکردن و کۆما جارێکی تر دەکەوێتەوە کار.

ماڵپەڕی لوبان ٢٤ لە هەواڵێکی تەندروستیدا توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا توێژران کۆمەڵێکیان هێنا کە لە ٣٠ کەس پێکهاتبوون و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سڕییان کردن، دوای ئەوە لێکۆڵینەوەیان لەسە شێوازی دووبارە ئیشکردنەوەی مێشک کرد.

بۆیاندەرکەوت، کە بەشەکانی مێشک دەبن بە یەک و پێکەوە کار دەکەن، لەبری ئەوەی تاک تاک و جیا کاری خۆیان بکەن، ئەمەش وادەکات ئیشەکان خێراتر ئەنجام بدەن، هەروەها هەندێک بەشی مێشک کاتی زیاتری دەوێت لە بەشەکانی تر، هەر بۆیە لە سەرنجدان وکاردانەوەکەکاندا کاتی زیاتری پێدەچێت.

پزیشکی سڕکردن "ماکس کیلز" لە زانکۆی پەنسڵڤینیا رایگەیاند" هەرچەنە سەرەتا تووشی سەرسوڕمان بووین، بەڵام شتێکی مەتیقییە کە سەرنجدان و تەرکیزکردن کاتی زۆری بوێت، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لەژێر هەڕەشەدابێت، ئەوا بەشێکی مێشک ئەوە دەخاتە پلانی ئیشکردنەوە."

زاناکان چەندین ئامێری تایبەتییان بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینیەوەی ئەم حاڵەتەی مێشک و تێبینییان کرد کە بەشەکانی پێشەوەی مێشک کە بەرپرسن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بیرەوەری و کۆنترۆڵکردنی جوڵە، لەکاتی چاکبوونەوەدا بەشێوەیەکی تایبەت چالاک دەبن.

بەپێی قسەی توێژەرەکان ئەمەش دەریدەخات کە مێشکی مرۆڤ ئاسان کاردەکات بۆ ئەو مەبەستە، تەنانەت دوای سڕکردنێکی زۆریش دەتوانێت ئاسان دەست بکاتەوە بە کارکردن.

ر.ئ