زنود ست بە شیرینییەکی
زۆر خۆش دادەنرێت، کە زۆربەی خەڵک حەز بە خواردنی دەکات، بە شێوازێکی تایبەت دروست
دەکرێت.
پێداویستییەکان:
-
ھەویری ئامادەکراوی پاقلاوە.
-
نیو کوپ قشتە.
-
ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.
-
فستقی وردکراو بۆ رازاندنەوە.
-
شیلە "بۆ ئامادەکردنی شیلەکە دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ
ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکو دەکوڵێت"
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
-ھەویرەکان بە شێوەی چوارگۆشە ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە
قشتەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی بدە، ئنجا دانە دانە لە ناو ڕۆنی گەرم کراو
سوریان بکەوە و لە شیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە وردکراوەکەی بەسەردا بکە.
ر.ئ