هونەرمەندی گۆرانیبێژ
نەڤید زەردی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە کە بە زاراوەی کرمانجی
بڵاویدەکاتەوە.
نەڤید لە هەژمارەکانی
خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی ئاشکراکردووە کە گۆرانییەکە
بەناوی "بادینی بێژە"، بەبۆنەی نەورۆزەوە ئەم بەرهەمەی لە ئایندەیەکی
نزیکدا بڵاودەکاتەوە.
نەڤید سەبارەت بەم کارەی
وتوویەتی "کارێکی تەواو جیاوازمە لە کارەکانی ترم و دڵنیام بە دڵی هەمووان
دەبێت، لەسەر ئاستێکی بەرز کلیپەکە ئەنجام دەدرێت".
نەڤید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە
ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە
و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری
هونەری.
ئ.ل