نیشانەکانی تەمبەڵی غودەی دەرەقی لە خانماندا

PM:05:03:03/03/2022

33356 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی تەمبەڵی غودەی دەرەقی بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی غودەوەیە، کە لە ٪١٥ی ژنان بەدەست ئەم گرفتە تەندروستییەوە دەناڵێنن.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، لاوازبوون یان تەمبەڵی غودەی دەرەقی رێژەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکانی T3 و T4 کەمدەکاتەوە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر زۆربەی بەشەکانی جەستە دروست دەکات، ئەمگرفتە تەندروستییە ژنانی تەمەن سەرو ٥٠ ساڵ روبەڕووی دەبنەوە.

لە دیارترین نیشانەکانی تەمبەڵی غودەی دەرەقی لە خانماندا:

یەکەم: بەردەوام هەستکردن بە شەکەتی و خەواڵوی.

دووەم: کەمبوونەوەی تواناکانی مێشک و تەرکیزکردن.

سێیەم: خەمۆکی

چوارەم: خاوبوونەوەی لێدانەکانی دڵ.

پێنجەم: قەبزی و ئاوسانی سک.

شەشەم: وشکبوونی پێست و هەستکردن بە سەرما.

حەوتەم: هەڵوەرینی قژ

هەشتەم: نەرمبوونی ئێسک

نۆیەم: زیادبوونی کێش.

دەیەم: گرژبوونی ماسولکەکان

یانزدەیەم: نەمانی سوڕی مانگانە لە هەندێک خانماندا.

دوانزدەیەم: کەمبوونەوەی توانای سەرجێیکردن.

ئ.ل