شانۆگەری دوارۆژەکانی بابلۆ دەست بە نمایشدەکات

PM:08:03:20/02/2022

3424 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، شانۆیی "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی نمایشدەکرێت.

شانۆگەرییەکە لە رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر ٥:٠٠ی سەر لە ئێوارە دەست بە نمایش دەکات و بۆ رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت.

شانۆیی دوارۆژەکانی بابلۆ کە لە دەرهێنانی شوان کەریمە، رێشان محەمەد ئەکتەری سەرەکییە لە شانۆگەرییەکەدا، سۆران عوسمان و کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ بەرهەمێنەری کارەکەن و لاوک ئەبوبەکر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداری کردووە.

هەروەها چەند ئەکتەرێکی دیکەی بە ئەزموون و گەنج رۆڵی تێدا دەبینن کە پێکهاتوون لە (سۆران ئەکرەم، روبار خالید، تاهیر عەبدولواحید، هەنار کامەران، فەهاد سەعدی، تێشوو نامیق، رەنجدەر سەعید، ژیوەر حسێن، رۆژ ئازاد، سێوان یاسین، سەرخان یاسین، ساڤان عەبدولرەحمان، رۆزا کارزان)، نێجیر خەلیل وەك ئەکتەر و بەڕێوەبەری شانۆ بەشدارە، بەیان غەریب بەڕێوەبەری هونەری کارەکەیە.

وابڕیاریشە شانۆگەرییەکە لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکوک دوابەدوای یەك نمایشکبرێت، تەنانەت پلانی ئەوە کە هەیە کە نمایشەکە ببرێتە ئەڵمانیاش.

ئەم شانۆگەرییە کۆمیدی میوزیك ئامێزە و باس لە چیرۆکی بابلۆی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات، کە بەیانییەك بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراوی یەکێك لە کارمەندەکانی خەبەری دەبێتەوە لەم رۆژەوە سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت، شانۆییەکە بەشێوازی کۆمیدی و میوزیك ئامێز باس لە سەکێشییەکانی ژیانی بابلۆ دەکات.