کاوە 'میللەتی زیندوو کوژی مردوو پەرست'ی بڵاوکردەوە

PM:03:51:16/02/2022

3668 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاوە فەتحی لە نوێترین کاری هونەرییدا گۆرانییەکی بەناوی "میللەتی مردوو پەرست" بڵاوکردەوە.

کاوە فەتحی لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەم کارە هونەرییەی تیشک دەخاتە سەر ڕیزگرتن لەسەر کەسایەتییەکان کە تاکو لە ژیاندان رێزیان بگیرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، هۆنراوەی ئەم گۆرانییە لەلایەن خاڵە قازی نوسراوە، ئاوازی خۆیەتی، مۆحێب دێلفانی کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە، بریفکان نیشانی و مەسعود ئێلاهی کارەکانی تری کلیپەکەیان بۆ کردووە، دەرهێنانی مەسعوود ئێلاهییە.

کاوە فەتحی لە ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی کامیاران لە کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ماوەی ١٦ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، نۆ ساڵە دەستی بە کاری گۆرانیوتن کردووە، وڵاتی بەجێهێشتووە و لە ئێستادا لە نەرویج دەژی.

ئ.ل