زیانەکانی خواردنی شەکری سپی

AM:09:57:10/02/2022

8256 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی رۆژانە دوو کەوچك زیاتر شەکر نەخۆن، چونکە زیانی گەورەی دەبێت و بەشێوەیەکی درێژخایەن کاریگەریی لەسەر جەستە دروست دەکات.

ماڵپەڕی "العین" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە بەشێك لە زیانەکانی خواردنی شەکر کردووە کە واتان لێدەکات بە کەمترین راددە بیخۆن، لەوانەش:

- کاریگەریی لەسەر تواناکانی مێشك و زاکیرە دەبێت.

- ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاتر دەکات.

- ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی زیاتر دەکات، بەهۆی زیادکردنی چەورییەکان لە جەستەدا.

- زیادبوونی شەکر لە خواردنەکاندا وادەکات ڤیتامینەکان لە جەستەدا کەمببنەوە.

- ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاتر دەکات، تەنانەت یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

- یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە و زیادبوونی گەشەی ئەو حاڵەتە.

- کاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگری دەبێت.

- ئەگەری تووشبوون بە کلۆربوونی ددان زیاتر دەکات، هەوکردنی پوك زیاتر دەکات، بەکتریا لەناودەمدا زیاتر دەکات، بۆنی ناودەم زیاتر دەکات.

- کاری جگەر تێكدەدات و گرفتەکان زیاتر.