ئەو نیشانانەی دەریدەخەن لە پەیوەندییەکی ژەهراویدایت

PM:01:29:27/01/2022

3460 جار خوێندراوەتەوە

هەروەک دەزانرێت لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا تەنیا خۆشەویستی بەس نییە، بەڵکو دەبێت ماوەی ئازادی بە یەکتر بدەن و ڕێز لە نێوان دوو کەسەکەدا هەبێت، بەڵام لە کاتی هەستکردن بە نەبوونی ئەمانە ئەوا تۆ لە پەیوەندییەکی ژەهراویدایت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی ئەو نیشانانەی خستووەتە ڕوو کە دەریدەخەن لە پەیوەندییەکی ژەهراویدایت، ئەوانیش:

یەکەم: ڕێگە نادات لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە و کات بەسەر بەریت.

دووەم: بە تەواوی ژیانی تۆی کۆنترۆڵ کردووە.

سێیەم: بەردەوام سەیری مۆبایلەکەت دەکات و هەژماری تۆرە کۆمەڵایەتییەکانتی لەلایە.

چوارەم: ئەو پێت دەڵێت چی لەبەر بکەیت و نابێت چی بپۆشیت.

پێنجەم: توڕە دەبێت کاتێک درەنگ وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەدەیتەوە و لێپرسینەوەت لەگەڵدا دەکات.

شەشەم: ئیرە "غیرە" لە باشترین و نزیکترین هاوڕێت دەکات.

حەوتەم: دەترسیت پێی بڵێیت چی لە مێشکتدا دەگوزەرێت.

هەشتەم: بەردەوام سەرزەنشت دەکات و بۆ هەڵەکان لۆمەی تۆ دەکات.

نۆیەم: هاوڕێکەت هەوڵدەدات ئاگادارت بکاتەوە کە بەرامبەرەکەت کەسە گونجاوەکە نییە.

ئ.ل