ئایا هەموو رۆژێک چوونە سەر کێشانە کارێکی تەندروستە؟

AM:10:17:31/07/2021

3384 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە چەندین کەس بۆ زانینی کێشی جەستەیان جارێک یان دوو جار دەچنە سەر کێشانە و چاودێری دەکەن، ئەم رێگەیە بە گونجاوترین رێگەی چاودێریکردنی کێشی جەستە دادەنرێت.

بەڵام چەندین توێژینەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە رۆژانە چوونە سەر کێشان و چاودێریکردنی بەردەوامی کێشی جەستە کارێكێ هەڵەیە و دەبێت هەفتانە تەنها یەک جار ئەم کارە بکرێت، وەک لە بابەتێکی ماڵپەڕی "فوشیا" باس کراوە.

لە بابەتەکەی ماڵپەڕی "فوشیا" ئاماژە بەم کاتانە دراوە کە نابێت تیایاندا بچینە سەر کێشانە:

- دوای تەواو بوون لە راهێنانی وەرزشی، خۆ کێشان دروست نیە چونکە جەستە چەندین شلەی لەدەستداوە بەهۆی ئارەق کردنەوەوە.

- راستەوخۆ دوای گەشتکردن بە فڕۆکە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی جەستە بۆ ماوەیەکەی کاتی باڵانسی خۆی لەدەست دەدات.

- دوای خواردنی ژەمێکی سوێر چونکە خوێی ناو خواردنەکە ئاوێکی زۆر لە جەستەدا سەرف دەکات.

- لە کاتی بەڕۆژو بووندا.

- هەفتەیەک پێش سووڕی مانگانە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا ئەگەری زیاد بوونی کێشی جەستە هەیە لەو کاتانەدا.