پیاوێک بەهۆی جوانی ژنەکەیەوە لە دادگا داوای جیابوونەوەی تۆمارکردووە

PM:07:00:17/01/2022

9832 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی میسری دوای تێپەڕبوونی ١٥ رۆژ لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەریی، لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرە جوانەکەی کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئیماراتی ئەمڕۆ، ئەو پیاوە دوای ئەوەی زانیویەتی جوانی هاوسەرەکەی دەستکردە، هەر بۆیە دوای تێپەڕبوونی ١٥ رۆژ بەسەر هاوسەرگیرییەکەیاندا لە دادگا داوای جیابوونەوەی تۆمارکردووە، هەروەک وتوویەتی "دەمەوێت لە هاوسەرە جوانەکەم جیاببمەوە".

هیشامی تەمەن ٣٠ ساڵ رایگەیاندووە، جوانی هاوسەرەکەی سروشتی نییە و بەڵکو چەندین نەشتەرگەریی جوانکاریی کردووە، هەربۆیە دەیەوێت لێی جیابێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بە ڕێکەوت وێنەیەکی کۆنی هاوسەرەکەی لە ماڵە خەزورانی دۆزیوەتەوە کاتێک بینیویەتی توشی شۆک بووە، لە هاوسەرەکی پرسیوە رەتی کردووەتەوە و پێداگری کردووە کە نەشتەرگەریی جوانکاریی کردبێت بەڵکو جوانی سروشتیی خۆیەتی.

ئەو پیاوە وتوویەتی "هەستم بە دڵتەنگی و خەفەت کردووە کە هاوسەرەکەم ئاوا هەڵیخەڵەتاندووم، پێی نەوتووم نەشتەرگەریی جوانکاریی کردووە، ئەوەندە جوانە لە سەندرێلا دەچێت، برۆی ژنەکەم سروشتیی نییە و چاوەکانی عەدەسەن، هەر بۆیە لە کۆتاییدا بڕیارمداوە لێی جیاببمەوە".

ئ.ل