توێژینەوەیەکی ئەمەریکی دەریخستووە کە خواردنی شۆکۆڵاتەی
شیرین لەشەودا زۆرخراپترە لە خواردنی لەبەیانیاندا، لەبەرئەوەی جەستە کاردەکات
بۆگۆڕینی شەکرەکەی بۆ چەوری، بەڵام لە رۆژدا دەیگۆڕێت بۆ وزە.
ماڵپەڕی" عەرەب ویدۆو" باسی ئەم توێژینەوەیە
دەکات و دەڵێت:
ئەم توێژینەوەیان لەسەر مشکەکان کردووە، ئەنجامەکانی
دەریخستووە کە "خراپی خواردن وادەکات کاریگەری خراپی لەسەر کاتژمێری بایەلۆجی
هەبێت و ئەمەش کێشە بۆ هەرس دروست دەکات، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش،
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کێشە لەوەدا نییە کە چی دەخۆیت بەڵکو لەوەدایە کە کەی
دەیخۆیت.
لەم توێژینەوەیەدا توێژەروان تاقیکردنەوەیان لەسەر باشی
کۆئەندامی هەری مشکەکان کرد بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر، دەرەکەوت کاتێک مشکەکان لە رۆژدا
نانیان نەدەخوارد نەیاندەوانی باش ئەنسۆلین دروست بکەن، ئەو هۆرمۆنەی کە
بەشانەکانی جەستە دەڵێت کە چەندە شەکر وەربگرن لەخوێنەوە بۆ ئەوەی وەک وزە
بەکاریبهێنن، بەڵام شەکری زیادە کە بەکارناهێنرێت بۆ وز دەگۆڕێت بۆ چەوری و کێشی
زیادی لێدەکەوێتەوە.
هەروەها توێژەران بینیان کە خواردنەکان کە لەکاتژمێرە
درەنگەکاندا دەخورێن زۆر خراپترن بۆ جەستە وەک لەکاتژمێرە زووەکاندا دەخورێن.
ر.ئ