هەڵگورد قەهاری هونەرمەند نوێترین کاری هونەریی
خۆی بەناوی "تاڵانە" بە زاراوەی کرمانجی و سۆرانی بڵاوکردەوە.
هەڵگورد لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ
تی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردووتەوە، کە بە سێ
شێواز دەوترێت بە شێوەی گۆرانی و هۆنراوە و راپ، شێوەی راپەکەی تایبەتە بە تاڵانبردن
و کارە نادروستەکانی کورە بەرپرسەکانی وڵات.
سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەی ئاشکرایکردووە، گۆرانییەکە
ناوی "تاڵانە" و هۆنراوەکەی بە هەردوو زاراوەی کرمانجی و سۆرانییە، بۆ ئەوەی
هەموو تاکێکی کورد خۆی تێدا ببینێتەوە، زێرەڤان نهێلی و جەمال خەیلانی کاری دەرهێنانیان
بۆ کردووە، کاروان ئاراراتی گۆرانیبێژ لە کلیپەکەیدا بەشدارن.
ئامانج لەم شێوازی بەرهەمەی ناوبراو وتی "کلیپەکەم
زۆربەی رەهەندەکان لەخۆ دەگرێت کە بەتاڵان براوە، لەوانە بە تاڵانبردنی ڕۆشنبیری و
بازرگانی و میللەتیش بەتاڵان براوە".
هەڵگورد قەهار
خەڵکی شاری دهۆکە و لە ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەریی
کردووە و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە، بەرهەمەکانی زیاتر دەربارەی
رەوشی خەڵکی کوردستانە و بەشێکی کەمی لەبارەی سۆزدارییەوەیە.
ئ.ل