کۆمەڵێك تایبەتمەندی هەن
لە پیاواندا کە هەرگیز لەلای ژنان مایەی قبوڵکردن نین و تەنانەت وایانلێدەکات بیربکەنەوە
لەوەی لەو پیاوە دووربکەونەوە.
ماڵپەڕی "الیوم السابع"
ئاماژەی بە پێنج لە دیارترینی ئەو رەفتار و خووە خراپانەی پیاوان کردووە کە کاریگەرییان
لەسەر پەیوەندی سۆزدارییان دەبێت و وادەکەن ئەو ژنەی لەگەڵیاندایە بیر لە دوورکەوتنەوە
و جیابوونەوە بکاتەوە، بەم جۆرە:
رەزیل:
رەزیلی یەکێکە لە خراپترین
خوو و رەفتارەکان کە بە دڵنیاییەوە وادەکات بەرامبەر بێزارببێت و بیر لە دوورکەوتنەوە
بکاتەوە، رەزیلی تەنها لە ڕووی ماددییەوە نیە بەڵکو دەکرێت لەڕووی سۆزداری و دەربڕین
و هەست و خۆشەویستییەوە بێت.
درۆ:
ئەگەر پیاوێك هەموو تایبەتمەندییەکی
باشی هەبێت بەڵام لەگەڵ ئەوەدا خووی درۆ کردنی هەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە هەموو تایبەتمەندییە
باشەکانی دەشارێتەوە و تەنانەت متمانە لەدەستدەدات و دەکرێت نزیکترین کەسەکانی و لەوانەش
خۆشەویستەکەی لێی دووربکەوێتەوە.
دەرنەبڕینی هەستەکان:
ئەم تایبەتمەندییە بە روخێنەر
دادەنرێت لە پەیوەندی هەموو ژن و پیاوێکدا، ئەو پیاوەی کە هەستەکانی دەرنابڕێت جا بە
هەر هۆکارێك بێت، ئەوا وێنەی لەچاوی ئەو ژنەدا تێكدەشکێت و تەنانەت وایلێدێت ژنەکە
بیربکاتەوە کە لێی دووربکەوێتەوە بەهۆی ئەوەی وابیردەکاتەوە ئەم پیاوە بۆ ژیانی ناگونجێت.
خیانەت:
خیانەتکردن کۆتا خاڵە و لەدوای ئەوە هیچ شتێك پەیوەندییەکە چاكناکاتەوە،
ئەمە وادەکات ژنێك بە تەواوی واز لە پیاوێك بهێنێت و هەرگیز بۆی نەگەڕێتەوە.
گومانکردنی زۆر:
گومانکردنی خراپ بە وتە
و رەفتار یەکێکە لەو شتانەی کە زیاتر لە هەر شتێکی دیکە ژنان بێزار دەکات و وایان لێدەکات
بیر لە دوورکەوتنەوە بکەنەوە.