چۆنێتی ئامادەکردنی ترخێنە

PM:03:39:26/12/2021

54952 جار خوێندراوەتەوە

ترخێنە یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان و زیاتر لە وەرزی زستاندا دەخورێت، جگە لەو گەرمییەی بە جەستەی دەبەخشێت لە هەمان کاتدا دژی هەڵامەت و سەرمایە.

پێداویستیەکانی:

چەند دانەیەک لە سەلکی ترخێنە بەپێی پێویست

چەند پارچەیەک کولەکەی کوردی

نۆک، فاسۆلیا، ماش، نیسکی خری کوردی بەپێی ئارەزوو

توێکلی کاڵەکی وشک کراو، چەوەندەر بەپێی ئارەزوو

دوو کەوچک دۆشای تەماتە

گوێز بەپێی ئارەزوو

گۆشت بە پێی ئارەزوو دەشتوانرێت تێی نەکرێت

سەلکێک پیازی وردکراو

رۆن یان زەیت

هەڵوژە و مێوژی وشککراو

خوێ بە بڕێکی کەم

ئامادەکردنەکەی:

مەنجەڵێک دەهێنین و رۆن و پیازەکەی تێدا دەقرچێنین.

چەوەندەرەکە بکوڵێنە و پاشان بیپاڵێوە، ئاوە سورەکەی لابەرە.

دواتر هەموو کەرەستەکانی تێبکە و لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا "بوخار"، یاخود هەر مەنجەڵێکی ئاسایی بۆ ماوەیەک تا بەباشی دەکوڵێت و خەست دەبێتەوە و پێدەگات.

بەڵام ئاگاداربە لەکاتی لێناندا خوێ بەبڕێکی کەم بەکاربهێنە، چونکە لەکاتی هەڵگرتنی سەلکە ترخێنەکان بڕێکی زۆر خوێ بەکارهێنراوە.

ئ.ل