پێنج هۆکار وادەکەن کچە باڵاکورتەکان زیاتر سەرنجڕاکێش ببن

PM:01:21:24/12/2021

40504 جار خوێندراوەتەوە

چەند هۆکارێك وادەکەن پیاوان بکەونە داوی خۆشەویستی کچێکەوە، لەوانەش رۆشنبیری و زیرەکی و رێكپۆشی و کەسایەتی ئەو کچەیە، لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێكجار باڵا یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی کە وادەکەن پیاوێكی سەرسامی کچێك ببێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو تایبەتمەندییانە کردووە کە وادەکەن کچانی باڵاکورت سەرنجڕاکێشتر ببن، بەم جۆرە:

١. بوێر و بەجەرگن

کچانی باڵاکورت بەوە ناسراون کە بوێرن و توانای رووبەڕووبوونەوەی قورسایی و کێشەکانیان هەیە لە ژیاندا، ئەمەش تایبەتمەندییەکە پیاوان حەز دەکەن لەو کچەدا هەبێت کە لە ژیانیاندا دەبێت.

٢. بە پێڵاوی بەرزەوە زیاتر جوانن

پێڵاوی بەرز یەکێکە لەو پارچانەی کە جوانییەکی زیاتر بە خانمان دەبەخشێت، ئەمەش لە کچانی باڵاکورتدا زۆر زیاتر دەردەکەوێت، چونکە زیاتر لێیان دێت و سەرنجڕاکێشتر دەبن.

٣. زیاتر کچانەن

کچانی باڵاکورت ئاستی هۆرمۆنی ئەسترۆجینیان بەرزترە لە کچانی باڵابەرز، بۆیە لەلای پیاوان زیاتر کچانە و سەرنجڕاکێش دەردەکەون، جوڵە و رەفتارەکانیشیان زیاتر خانمانەیە.

٤. وا لە پیاوان دەکەن هەست بکەن خاوەن بڕیار و دەسەڵاتن

پیاوان ئارەزوو دەکەن هەست بە هێز و توانای کۆنترۆڵکردن بکەن، ئەم هەستەش زیاتر دەبێت کاتێك لەگەڵ کچێکی باڵاکورتددا دەبن، چونکە وا هەست دەکەن پێویست دەکات بیانپارێزن و ئاگایان لێیان بێت.

٥. ویستەکانیان بەرامبەر یەکتر وەك یەکە

توێژینەوەکان ئاشكرایانکردووە، ژنان ئارەزووی پیاوی باڵابەرز دەکەن، پیاوانی باڵا بەرزیش ژنی باڵاکورتیان بەلاوە جوانە، ئەمەش وادەکات زیاتر بگونجێن.