لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە
لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، مامۆستایەکی بەریتانی زلە و شەق لە ئەسپێک دەدات،
بەو هۆیەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراو لە کارەکەی دورخرایەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی
بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو مامۆستا بەریتانییە ناوی سارە مۆڵدزە و تەمەنی
٣٧ ساڵە، بەهۆی زلە و شەقلێدان لە ئەسپێک کارەکەی لەدەستداوە.
گرتە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و کاردانەوەی توندی خەڵکی و ڕێکخراوەکانی پاراستنی
مافی ئاژەڵانی لێکەوتووەتەوە.
لەدوای شەش هەفتە لە لێکۆڵینەوە
لەگەڵ مامۆستاکە و راستی ڤیدیۆکە دواجار بڕیاری دورخستنەوەی مامۆستاکە لە کارەکەی
دەرکراوە، جگە لەوەش نامەی تایبەت بۆ مامۆستاکە نێردراوە و هەرەشەی کوشتنی لێکراوە،
هەر ئەوەش وایلێکردووە لەو شوێنەی کە لێی نیشتەجێیە باربکات و ماڵەکەی بەجێبهێڵێت.
ئ.ل