زانایان ئاشكرایانکرد،
یەکەم کرمی هەزارپێ ئاشکراکراوە کە زیاتر لە ١٠٠٠ پێی هەیە و لە کانێکی ئوستراڵیدا
دەژی.
ئەم کرمە لەڕاستیدا
١٣٠٦ پێی هەیە، ئەمەش وادەکات جیاوازبێت لە هەزارپێیەکانی دیکە و سەر بە جۆرێکی دیکە
بێت کە ناوی"Eumillipes"ی بیرسیفۆنی لێنراوە،
وەك ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" لە هەواڵێکدا ئاماژەی پێکردوە.
درێژی ئەم کرمە ٣.٧٦ ئینج
و پانییەکەی ٠.٠٣ ئینج دەبێت، شێوەیەکی وەك پەتی هەیە و لە ٣٣٠ پارچەی ورد و قاچی
کورت پێکدێت، سەرێکی سێگۆشەیی و شاخی هەستیار و لوتی هەیە.
بۆل ماریك لە زانکۆی ڤێرجینیا
بۆ تەکنەلۆژیا لەگەڵ هاوکارەکانیدا ئەو کرمەیان لە قوڵایی ٦٠ مەتر لەژێر زەوی دۆزیوەتەوە،
لە کونێکدا کە بۆ دۆزینەوەی کانزاکان بەکاردەهێندرێت لە ناوچەی " Goldfields" لە رۆژهەڵاتی ئوستراڵیادا.