مریشکی پیر یەکێکە لەو جۆرانەی مریشك کە تام و چێژێکی تایبەت و خۆشی هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.
لێرەدا شێوازی لێنانەکەی دەخەینەڕوو:
مریشكی پیر
خوێ بەپێی پێویست
زەیت
گەڵای غار
پیاز یان لیمۆ بەپێی ئارەزوو
مریشکەکە بشۆرەوە و بیکەرە مەنجەڵێکەوە بەبێ ئەوەی ئاو و خوێی تێبکەیت، بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند تا کەمێك ئاو دەداتەوە، ئینجا چاوەڕێ بکە تا ئاوەکەی هەڵدەمژێت و سووردەبێتەوە.
دواتر ئاو و خوێ و گەڵای غاری تێبکە لەگەڵ کەمێك زەیت، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت دەتوانیت چەند قاژێك لیمۆ یان پیازی تێبکەیت.
دەتوانیت ئاوی زۆر تێنەکەیت گەر دەتەوێت هەموو ئاوەکەی هەڵبمژێت و گۆشتەکەی ناسك بێت، ئەگەریش ئارەزوو دەکەیت ئاوی هەبێت ئەوا کەمێك زیاتری تێبکە.
بیکەرە سەر ئاگرێکی کز و سەری دابخە تا بۆماوەیەکی باش دەکوڵێت و بەتەواوەتی پارچەکانی نەرم دەبێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
ر.ئ