کاپتینی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پەخشی راستەوخۆدا داوای هاوسەرگیریی لە کچێک
کرد، ئەوەی جێگەی سەرنجە بە زمانی کوردی لەسەر درێسەکەی نوسیوە "من زۆرم خۆشدەوێیت..
ئایا هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت؟"، بەمەش بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئای ئاڕ دی ئەڵمانی، کرووسی کاپتنی
هەڵبژاردەى ئۆڵۆمپی ئەڵمانیا، ڕاستەوخۆ و لە دیمانە تەلەفزیۆنیەکەدا داوای هاوسەرگیری
لە دیلارای کچە کوردی هاوڕێی دەکات کە ماوەی چەند مانگێکە خۆشەویستی یەکترن.
ئەوەی لە هەواڵەکەدا گرنگە دەستگیرانە کوردەکەی ماکس کروس کاپتنی هەڵبژاردەی
ئۆڵۆمپی ئەڵمانیا کێیە؟
دیلارا ماردینی کچە کوردێکە لە بنەڕەتدا خەڵکی ماردینی باکوری کوردستانە، بە
گوێرەی میدیا ئەڵمانییەکان بە ڕەگەز کوردە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی دیلارا
ماردینی ناسراوە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر دەربارەی دیلارا نییە.
ماکس کرووس یاریزانی یانەى یۆنیۆن بەرلینی ئەڵمانیە و بەڵینی دابوو ئەگەر لە
ئۆڵۆمپیاد گۆڵ تۆماربکات سوپرایزێک بۆ کچە کووردە هاوڕێکەى بکات و لە کەشی ڕاستەخۆدا
داوای هاوسەر گیری لێبکات.
