توێژینەوەیەک دەریخستووە زۆری کاتەکانی
خوێندن نمرەی وانەکان بەرز ناکاتەوە و کاریگەریەکی نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی
جەستەیی خوێندکاران.
ماڵپەری " ستەدی ئینتەرناشناڵ" بەناوبانگە
لەبواری زانیاریە پەروەردەیە جیهانیەکان، بنکەی سەرەکیان لە برۆکسلە لە بەریتانیا
و دەڵێت:
توێژینەوەکەیان دەریدەخات کە ژمارەی زۆری کاتژمێرەکانی خوێندن کە وادەکات خوێندکار
نەتوانێت وەرزش بکات و کاتی نەبێت، چونکە وەرزشکردن یارمەتی قوتابی دەدات زیاتر
تەرکیز بکات و بیرکردنەوەی باشتر دەکات.
توێژینەوکە ئەوەش دەخاتە ڕوو ، خوێندنی زۆر
ئەنجامی خوازرای نابێت، چونکە لە خەو دوومان دەخاتەوە و ڕۆژی داهاتوو کێشە دروست
دەکات بۆ خوێندکارە چونکە نازانێت مامۆستەکەی لە پۆلدا باسی چی دەکات.
توێژینەوەکە لە ئوسترلیا کرا لەسەر تەمەنەکانی
١١ بۆ ١٢ ساڵ.
ئەنجامەکان لەنێوان نۆ بۆ ١١ کاتژمێردا بوو، ٧،١٢ کاتژمێر بۆ خوێند
و ئەنجامدانی چالاکیەکانی وەک تەماشاکردنی تەلەفیزۆن، ١،٧ بۆ ١،٥ ئەنجامدانی چالاکی
وەرشی کەم و ٠،٣ و ٢،٧ بۆ ئەجامدانی چالاکی وەرزشی قورس.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخست ئەو
ڕۆژانەی چالاکی وەرزشی قورس و کەمتر خوێندنی
تێدابوو، باشترینە بۆ تەندرستی جەستەیی، لەکاتێکدا ئەو ڕۆژانەی خەوی زیاتر و
چالاکی کەمی وەرزشی تێدابوو، زیاتر بۆ تەندروستی دەروونی باشتر بوون.
ئەو ڕۆژانەی خوێندکار کاتەکانی خوێندن زیاد
دەکات و چالاکی جەستەیان کەمدەکاتەوە، ئەوا باشترین بۆ تەندروستی توانای مێشکی باشە.
توێژینەوەکە دەڵێت" هێشتنەوەی
تەندروستی جەستەیی و دەروونی و ڕاگرتنی نمرەکان دەبێت گرنگی یەکەم بێن لای
خوێندکار.
هەروەها دەڵێت" باشترین شت ١٠ کاتژمێر و
نیو خەو، نۆ کاتژمێر و نیو بۆ خوێندن، یەک کاتژمێر و نیو بۆ ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێکی
کەم.