چۆن بزانین ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی دەیانکڕین فرێش و تازەن؟

AM:09:46:07/11/2021

15468 جار خوێندراوەتەوە

لەبازاردا چەندین جۆری خواردن دەبینین، دەکرێ بەچەندین شێوە هەڵبگیرێن و زۆر کات نازانین کام بەرهەمە خۆراکییە تازەیە و کامە کۆن بووە، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەن دەتوانین خواردنە فرێشەکانی پێ بناسینەوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی برایتساید، چەند رێگە و شیوازێکی خستۆتە روو بۆ ئەوەی بەرهەمە خۆراکیە تازە و نوێکان بناسینەوە:
 هێلکەیەک ئەگەر زەردێنەکەی لە ناوەڕاستدا بوو تازەیە:
ئەگەر هێلکەیەکت شکاند، تەماشای زەردێنەکەی بکە، ئەگەر کەوتە ناوەڕاستەوە و بازنەیەکی سپی خڕ لەچواردەوری بوو ئەوا بزانە تازە و فرێشە، ئەگەر بەو جۆرە نەبوو نابێت بخورێت و ئەو هێلکەیە تێكچووە.
ئاڤۆکادۆ ئەگەر لاسکی پێوە نەبوو ئەوا تازە و فرێشە:
ئاسانترین ڕێگە بۆ ئەوەی بزانیت ئاڤۆکادۆ فرێشە، سەیرکردنی لاسکەکەیەتی ئەگەر ئاسان لێکرایەوە ئەوا فرێشە، بەڵام ئەگەر ئەستەم لێکرایەوە ئەوا دیارە کە پێنەگەیشتووە هێشتا.
ماسی دەبێت تونگ و تۆڵ  بێت:
هەمیشە بۆ ئەوەی بزانیت ماسیەک فرێشە یان نا، تونگ دەست بخەرەسەر ماسییەکە بە پەنجەکانت، دەبێت گۆشتەکە بگەڕێتەوە شێوەی پێشووی، دەبێت تونگ و تۆڵ بێت.
مریشک نابێت ئاوی دەردابێت: 
لەکاتی کڕینی مریشکی بەستوودا بۆ ئەوانە بگەڕێ کە هیچ ئاوێکیان دەرندەداوە، ئەگەر لە بەفرگردا مریشکەکەت دەرهێنا و بینیت سەهۆڵ دەورەی داوە ئەوا بزانە گۆشتەکە باش نییە بخورێت.
پیازێک بکرە کە ژێرەکەی ڕەنگی نەکردبێ:
پیازێک بێنە و تەماشای یەکەم چینی بکە، ئەگەر ڕەنگی کردبوو وەک ئەوەی چینەکەی نەمابێت، باشترە ئەوە