زۆرێک لە خەڵکی بەدەست گەورەبوونی کۆنیلەکانی پێسیتەوە
دەناڵێنن و ئەمەش بێزاریان دەکات چونکە پێستەکە پیرتر دەردەخات بەڵام بە
ئەنجامدانی ئەم ڕێگانە دەتوانیت کونیلەکان بچووک بکەیتەوە و خۆت لە چرچی ڕوخسار
ڕزگار بکەیت.
مالپەری برایت سایت چەند ڕێگایەکی خستۆتە ڕوو بۆ کەم
کردنەوەی خاڵە ڕەشەکانی پێست و بچوک کردنەوەی کونیلەکانی سەر ڕوخسار کە ئەمانەن:
یەکەم: کەم کردنەوەی خواردنی سورەو کراو بە زەیت
وخواردنی پڕ لە شەکر، زۆر خواردنی ئەم دوو جۆرە وادەکات بەرهەمهێنانی سەیبووم بەرز بێتەوە بەهۆی زۆری ڕێژەی ئەنسۆلین.
دووەم: کەم
کردنەوەی بەکەرهێنانی کلێنکسی پاکەرەوەی تەڕ بۆ پاک کردنەوەی پێست کە چەوری
پێویستی سەر پێست لا دەبات ئەمەش وادەکات کونیلەکان زیاتر دەربکەون لەسەر پێست و
چەوری زیاتر دەربدەن.
سیێەم: پیویستە
بەدرێژای ڕۆژ پاودەری ماکیاژەکەت پێوە نەبێت کە کونیلەکانی پێستت دەگرن و لێی بکەیتەوە چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر
گەورەبوونی کونیلەکان.
چوارەم:
بەرهەمێک بەکارمەهێنە کە پێکهاتەی کۆتدۆجینیکی تێدا بێت کە زەیتی زیتون و زەیتی
گوێزی هیندی لەخۆ دەگرێت.
پێەنجەم: پاککەرەوەی
سالیسیلیک بەکاربهێنە، هەندێک پاکەرەوە وا دەکەن کونیلەکانی پێستت زیاتر دەرکەون
بەڵام توێژینەوەکان دەری دەخەن پاککەرەوەی سالیسیلیک بە پێچەوانە ئەوەوە کار
دەکات.