تەمەنی ٢٠ و ٣٠یەکان
قۆناغێکی قورسی ژیانە، چونکە لەگەڵ سەرەتاکانی بیستەکاندا ئەو قۆناغە دەست پێدەکات
کە دەبێت پشت بە خۆت ببەستیی و بەرپرسیارییەتی هەڵبگریت.
بۆئەوەی چێژ لەو چەند
ساڵەی تەمەنت وەربگریت دەتوانیت سوود لە چەند رێنمایی و بیرۆکەیەك وەربگریت کە
یارمەتیت دەدەن زیاتر دڵخۆش ببیت، بەو جۆرەی ماڵپەڕی "فوستانی"
باسیکردووە.
١. خۆت قبوڵ بکە بە کەمووکورتییەکان
و عەیبەکانتەوە.
٢. خۆتت بەبێ مەرج خۆشبوێ.
٣. بە خاڵە لاوازەکانت
رووبەڕووی خۆت ببەرەوە و بیانگۆڕە بۆ خاڵی بەهێزبوونت.
٤. گەشت بکە و خەڵکی جیاواز
ببینە و لەگەڵ کەلتوری جیاوازدا بژی.
٥. سەرکێشی بکە وەك
شاخەوانی و خۆهەڵدان بە چەتر.
٦. وەرزش بکە بە بەشی
سەرەکی ژیانت و بەلایەنی کەمەوە رۆژانە ٢٠ خولەك بەڕێگەدا بڕۆ.
٧. پلانی ماددی دابنێ
بۆئەوەی لەدواتردا جێگیری ماددی بەدەست بهێنیت.
٨. گرنگی بە پێستت بدە
چونکە دواتر ئەنجامەکەی دەبینی.
٩. ئەو جلانە بکڕە کە دەتوانیت
بۆ چەند ساڵێك لەبەریان بکەیت.
١٠. بەپێی پێویست بخەوە بۆ
سەلامەتی تەندروستی و دەروونیت.
١١. سیستمی خواردنی باش
جێبەجێ بکە و مەهێڵە قەڵەوببیت.
١٢. فێری خواردن دروستکردن
ببە.
١٢. بخوێنەرەوە تا
دەتوانیت.
١٣. ئارەزووە نوێیەکانت
بدۆزەرەوە و خۆت فێری بەهرەی نوێ بکە.
١٤. فێربە.. فێربە.. فێربە
و مەوەستە لە فێربوون.
١٥. کات لەگەڵ خۆشەویست
یان هاوسەرێك بەفیڕۆمەدە کە رێزت لێناگرێت و وادەکات هەستبکەیت لەو کەمتریت.
١٦. هەموو کاتەکانت بە
کارکردن بەسەر مەبە و فێربە چێژ لە ژیان وەربگریت.
١٧. پارێزگاری لە هاوڕێ
نزیکەکانت بکە.
١٨. هەڵە بکە و لەهەڵە
کردن مەترسە و لەخۆت ببورە.
١٩. فێربە بڵێی "نا"
بۆ شتێك کە بەدڵت نیە و ئاسوودەت ناکات.
٢٠. هەوڵبدە نزیكبیت لە
خێزانەکەت.