لەجێی ئەوەی ئێسکی مریشک فڕێ بدەیت بەم شێوازانە سوودی لێوەربگرە

PM:03:25:31/10/2021

42512 جار خوێندراوەتەوە

هەمووان وەها ڕاهاتوون کاتێک مریشک دەخۆن ئێسکەکەی فڕێ بدەن و پێیان وایە بێ سوودە و هیچ کارێک ناکات بەڵام گەنجێک لە تیکتۆکەکەیەوە دوو سوودی جیاوازی ئێسکی خستووەتەڕوو.

گەنجێک بەناوی ئارمێن ئادەمجان لە پێگەی تیکتۆکی خۆیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و پاش ئەنجدامدانی چەند کردارێک بەسەر ئێسکی مریشک دا وای لێ دەکات کە بتوانیت بۆ بەهێزکردنی گوڵ و گەڵاکانی ناو ئینجانەکان سوودی لێ وەربگریت و لەهەمان کاتدا دەتوانیت وەک خۆراکێکی بەسوود بە سەگی بدەییت.

گەنجەکە لە ڤیدیۆکەدا چەند پارچە ئێسکێکی مریشک دەهێنێت و دایکاتە ناو دەفرێکی بایرێکسەوە و پاشان بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەناو فڕندا دایدەنێت لە پلەی گەرمی ٣٥٠ی سیلیزیدا و دواتر دەری دەهێنێت و پاشان لەڕێگەی ئامێری تێکەڵکردنەوە (خەڵاتە) دەیهاڕێت و دەیکات بە تۆز.

گەنجەکە باس لەوەدەکات کە ئێستا پاودەرێکی پێیە کە پڕە لە کالسیۆم بۆیە یەک کەوچکی چا لە تۆزەکە لەگەڵ پەەرداخێک ئاودا تێکەڵی دەکات و دەخانە ناو یەکێک لە ئینجانەکانییەوە و دەڵێت بەسوودە بۆ گەشەی گوڵەکان، لە هەمان کاتدا دەڵیت دەتوانیت لە جێگەی ئەوەی لە بازاڕ خواردن بۆ سەگەکەت بکڕیت و پارەیەکی زۆری پێ بدەیت دەتوانت خۆت بۆی دروست بکەیت و پێی بدەیت و حەزی زۆریان لێی هەیە و بەو جۆرە پارە بۆ خۆشت دەگێڕیتەوە.

@creative_explained

Don’t let their bones go to waste!🥺🙌 ##bonemeal ##plants ##planttips ##plantsoftiktok ##plantbased ##chicken ##recipe ##recycle ##lifehack ##foodtok ##garden

♬ original sound - Armen Adamjan